پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی ژمارەیەیکی زۆر تووشبووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "سێ هەزار و ٥٠١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنابوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٢١٠ کەسیش چاکبوونەتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ژمارەی تووشبووەکان کە تۆمارکراون ٢٥٩ کەس لە پارێزگای سلێمانی و ١٧٥ هەولێر و ٣٩٨ دهۆک، وە زۆرینەکەی دیکە لە پارێزگای بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری عێراقە".
No comments:
Post a Comment