ماوەی دوو رۆژە سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بێسەروشوێن بووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ماوەی دوو رۆژە سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بێسەروشوێن بووە

ماوەی دوو رۆژە سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بێسەروشوێن بووە

پرس میدیا

ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی دوو رۆژە سەرکردەیەکی حزبەکەیان بێسەروشوێن بووە و روونکردنەوەیەکیان بۆ رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاوکردەوە. 

دەقی راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی: 

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان. 

بۆزانیاری و ئاگاداربوونی هەموولایەک، هاودید مامۆستا محمد عەوڵا ڕەسوڵ ناسراو بە مامۆستا محمد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ڕۆژی ١٥/١٠/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لەماڵ دەرچووە و پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ پەیوەندی تەلەفۆنی بڕاوە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەماوە، پاش هەواڵپرسین و بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەهاوکاری ئەوان دەرکەوت کە ناوبراو دواجار لە پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆژە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لە کۆتا بازگەی ئاسایشی زورکان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیوەتەوە و لەوکاتەوە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕوونکردنەوەیە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی بەردەست نییە، لە کاتیکدا ھاوپەیمانیی نیشتمانی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تێکرای لایەنە سیاسیەکاندا ھەیە و بەردەوام لە ھەماھەنگیدا بووە بۆ پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، هاوکات مامۆستا محمد گرتک، کەسایەتییەکی سەنگین و ناسراوی ناوچەکەیە و ھەمیشە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و پەیوەندیی باشی سیاسی لە ناوچەکەدا و ھەمیشە بە تەنگ ئاشتی و ئاشتەوایی خەڵکی ناوچەکەوە بووە، هیوادارین بەزووترین کات هەواڵی سەلامەتی ئەو بەرپرسەمان بەدەست بگات و بگەڕێتەوە سەرکار و ناو خێزان و کەس وکارو دۆستان و هاودیدانی ، لەگەڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دەزگا و لایەنانەی هاوکارمان بوون لەم بارەیەوە. 

ئەنجومەنی سیاسی 

هاوپەیمانی نیشتمان 

١٧/١٠/٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©