پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیر كردنی سێ كەسی ڕاگەیاند، كە لەناو گۆڕستانێك خەریكی كێشانی ماددەی هۆشبەر بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ كەسیان بە ناوەكانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ك.ش.ھ) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتباران لە كاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەر و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانیان لە دەست گیرا، دەست بەسەر ماددەكان و كەلوپەلەكان و ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا. جەختیشی كردۆتەوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەشیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دا دەکرێت .
No comments:
Post a comment