دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی جی-20 و پیاهەڵدان بە سیاسەتی حکومەتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا، دانیشتنەکەی جێهێشت و چوو بۆ یاری گۆڵف.
دانیشتنی ئۆنلاینی گروپی جی-20 بە میوانداری و سەرۆکایەتی سعودیە دوێنی شەممە دەستی بەکارەکانی کرد، دوو بابەتی سەرەکی لەم کۆبونەوەیەدا دانرابوو بۆ قسەکردن ئەوانیش: قەیرانی کۆرۆنا و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان بوو.
لە بارەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆرۆۆنا و دابەشکردنی پێکوتەی ئەم پەتایە لە جیهاندا، ترەمپ جارێکی دیکە بابەتی "سەرەتا ئەمریکا"ی هێنایە ناوەوە و باسی لە دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا کرد بەسەر هاوڵاتیانی ئەم وڵاتەدا.
دوای تێپەربوونی دوو کاتژمێر، ترەمپ کۆبوونەوەکەی سەرانی گروپی جی-20 ی جێهێشت و درێژەی کارەکانی کۆبونەوەکەی دایە دەست ستیڤن مەنوچینی وەزیری دارایی.
ئەو پەیامنێرانەی لەگەڵ ترەمپدا بوون لەم کۆبونەوەیەدا، هەواڵی ڕۆشتنی سەرۆکی ئەمریکایان بۆ یاریگای یاری گۆڵف بڵاوکردەوە.
لە کاتی دەستپێکردنی کۆبونەوەی سەرانی جی-20 شدا، ترەمپ سەرقاڵی تویتکردن بوو، چەندین پەیامی تویتەری لە هەژماری خۆیدا لەسەر ساختەری لە هەڵبژاردنەکاندا لەوکاتەدا بڵاوکردەوە.
وڵاتانی ئەندامی گروپی جی-20 بە خاوەنی بەهێزترین ئابوری جیهانن دادەنرێن، نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان و 85٪ ئابووری جیهان و 75٪ بازرگانی جیهانیان لەبەردەستدایە.
No comments:
Post a comment