پرس میدیا
لە گوندێکی گەرمیان تەرمی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەکوژراوی برایە نەخۆشخانە و کەسوکاری دەڵێن، خۆی کوشتووە، پۆلیسی گەرمیانیش باوک و برایەکی دەستگیر دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگوندی قەڵاتەپە سەربە ناحییەی قۆرەتو تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی ٢٠٠٥ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،" بەوتەی کەسوکاری کەسیان لەماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتووە .
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوک وبرایەکی ناوبراو بەندکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە لەوەی کە ئایا کچەکە خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە.
No comments:
Post a comment