پەرلەمانتارێک: پێوەری ئاوی ماڵان وەک ئەوەیە عەدادێکی نەوت دانرابێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێک: پێوەری ئاوی ماڵان وەک ئەوەیە عەدادێکی نەوت دانرابێت

پەرلەمانتارێک: پێوەری ئاوی ماڵان وەک ئەوەیە عەدادێکی نەوت دانرابێت



پرس میدیا
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێوەرى ئاوى ماڵان "شکستیهێناوە" و دەبێت خەڵک رەتیبکاتەوە، داواش لە خەڵک دەکات "بەگژ" ئەو کۆمپانیایانەدا بچنەوە کە بۆ فرۆشتن و بەستنى پێوەر دەچنە بەردەم ماڵەکانیان. 

دابان محەمد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک رایگەیاند، "سەربارى ئەوەى خەڵک 40 هەزار بەرەو ژورى داوە بە پێوەرێک، دەیەوێت زیانى 60 ملیۆن دۆلارى دیکە، لەسەر گیرفانى خەڵک بۆ چەند کۆمپانیایەک ببژێرێت، ئەوەى پێوەرێکى ئاوى هەبێت، وەک ئەوەیە عەدادێکى نەوتى لە ماڵدا دانابێت". 

رونیشیکردووەتەوە "هاوڵاتى ئامادەبووە، لەسەر گیرفانى خۆى پێوەر بکڕێت، بەڵام خیانەتى لێکرا و فێڵى لێدەکرێت، زیاتر لە ساڵێکە، دەیان ڕێگەمان گرتوەتەبەر، لە ڕێگەى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران، بەڵام پرۆسەکە نەچارەسەرى هەیە و نە چارەسەر دەکرێت و شکستى هێناوە". 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ئەو هاوڵاتیەى پێوەرێکى ئاو دەکڕێت، یان پێوەرێکى ئاوى کڕیوە و لە ماڵدا دەیهێڵێتەوە، "دەبێت قبوڵى بکات هەمو مانگێک 40 هەزار بەرەوژور پارەى ئاو بدات، دەستى حکومەت و چەند کۆمپانیایەک بخاتە پارە و گیرفانی خۆیەوە". 

"ئومێدەکەم هیچ کەسێک پێوەر نەکڕێت، بە گژ ئەو کۆمپانیانەشدا بچنەوە کە بۆ فرۆشتن و بەستنى پێوەر دەچنە بەردەم ماڵەکانیان،هیچ کۆمپانیایەک بۆى نیە ئەو کارەبکات، کارەکەش بۆ سودى چەند کۆمپانیایەکە کە پێوەرەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە"، دابان محەمەد وادەڵێت. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©