پرس میدیا
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی هەرێم، دوو تۆمەتباریان لەهەولێر دەستگیركرد كە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ریكلامیان بۆ فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو دەكرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، هەردوو تۆمەتبارەكە بە ناوەكانی (ك. ح. م) و (ج. ر. ا)، ئەمڕۆ 19-11-2020 دەستگیركراون، ئەمەش دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە لە ئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بەناوی (دواو الجملە ئونلاین) ریكلامیان بۆ فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو دەكرد.
بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر 497 هەزار دانە حەبی قەدەغەكراو گیرا لە جۆرەكانی (بیزاكۆدێل، ئەمنیك، كۆلۆنازپام، ئەكتوكۆڵد، ئەلپرازولام، ئەنۆكسان، كە سەرجەمیان لە ئێرانەوە بەرێگەی قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی كوردستان و تۆمەتبارەكانیش ویستوویانە لە شاری سلێمانییەوە داخلی شاری هەولێری بكەن.

No comments:
Post a Comment