پرس میدیا
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە ترەمپ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بە ئاشکرا یان نهێنی ئەنجام بدات.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی لە بارەی دورخستنەوەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازی حکومەتەکەی ترەمپ بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.
بەرپرسانی پنتاگۆن باس لە ئەگەری هێرشی حکومەتەی ترەمپ دەکەن بۆ سەر ئێران لە ڕۆژانی کۆتای خولی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەیدا و نیگەرانن لەوەی ئەم هێرشە بە ئاشکرا یان نهێنی ئەنجامبدرێت.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە ترەمپ وەزیری بەرگری و سەرۆکی سی ئای ئەی بگۆڕێت، ترەمپ دوای لابردنی مارک سپێری وەزیر بەرگری، "کریستۆفەر میللەر"ی بەڕێوبەری ناوەندی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی وەک وەزیر بەرگری بە وەکالەت دەستنیشانکرد.
دوای دەستنیشانکردنی وەک وەزیری بەرگری بە وەکالەت، ترەمپ لە تویتەر نوسی " کریستۆفەر میللەر بێ دواکەوتن کارێکی گەورە ئەنجام دەدات."
No comments:
Post a Comment