پرس میدیا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویکردەوە، بڕیاریان داوە گۆڕانكاری له گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکەن لەمەودوا ده‌بێت وێنه‌ی كڕیار و فرۆشیار له‌سه‌ر فۆڕمی گرێبه‌سته‌كه بدرێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر لهپهیامێكدا بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاندووە، "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌کەینەوە له رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2020ه‌وه، له‌كاتی رێكخستنی فۆڕمی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت جگه له كڕیار وێنه‌ی فرۆشیاریش له فۆڕمه‌كان بدرێت."
هەروەها ئەوەش هاتووە، " هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێت ده‌بێت وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی ببات به‌مه‌به‌ستی دانانی له گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، ئه‌م رێكاره‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی كڕیاره‌كانه."
No comments:
Post a Comment