ئەڵمانیا.. لە بەرلین هێرشکرایە سەر مزگەوتێکی تورکەکان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەڵمانیا.. لە بەرلین هێرشکرایە سەر مزگەوتێکی تورکەکان

ئەڵمانیا.. لە بەرلین هێرشکرایە سەر مزگەوتێکی تورکەکان


پرس میدیا
لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر مزگەوتی مەسجدی ئەقسا سەربە یەکێتیی ئیسلامی تورکی کاروباری ئایینی.

مزگەوتی مەسجدی ئەقسا لە بەرلین دەکەوێتە ناوچەی ویدین و بەشی دەرەوەی مزگەوتەکە ئۆجاغی چایی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە نووسین لەسەر جامەکەی نووسراوە.

شیناسی یاشار سەرۆکی ئەنجوومەنی مزگەوتی مەسجدی ئەقسا، رایگەیاندووە کاتێک کارمەندی مزگەوتەکە کاتەکانی بانگی بەیانی چووە بۆ مزگەوت هەستی بە نووسراوی سەر جامی ئۆچاغەکە کردووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی مزگەوتەکە وتوویەتی نازانن کێ ئەو هێرشەی ئەنجامداوە  و دەڵێت: ''رەنگە هەبێت بینیبێتی، ئەوە دووەم هێرشە بۆسەر مزگەوتەکەمان. پشتیوان بەخوا ئەوە دوایینی دەبێت''.

بەهەمانشێوە لە شاری هامبورگ  نامەیەکی رەگەزپەرستیی ئاراستەی مزگەوتی مورادیە کراوە کە تێیدا سووکایەتی بە موسڵمانان، ئیسلام و تورکیا کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©