میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، لەشارۆچکەی شۆلیتی فەڕەنسا لە هێرشێکدا دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەپێی میدیا فەڕەنسییەکان گومانلێکراوی ئەنجامدەری هێرشەکە دەستگیرکراوە و بەهێزەکانی پۆلیسی وتووە "ئەو ئامێرەی کە هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە ئامێری بڕینی کەلوپەل بووە."
بەڵام تا ئێستا ئامانجی پشتی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە کە پەیوەندی بەهێرشەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی ناو فەڕەنساوە بووە یان رووداوێکی رۆتینی بووە وەک میدیاکانی فەڕەنسا دەڵێن.
لە ٣١ی مانگی رابردووشدا، میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیسی فەڕەنسا هێرشبەرێک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک و بەوهۆیەوە، سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون، هاوکات هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
No comments:
Post a comment