پرس میدیا
دوای ماوەیەک لەگرژی و ئاڵۆزیی لەنێوانیاندا یەکێتی و پارتی دوای کۆبوونەوەیان راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
لە ڕاگەیەنراوی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایانگەیاند، "تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسی به‌گشتی و بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتوه، به‌تایبه‌تی له‌ڕوی ئابوری و داراییه‌وه كه به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه."
کۆبوونەوەکە "به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بونی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "شاندی هه‌ردولا گفتوگۆی ڕاشكاوانه و بهرپرسانهیان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان كرد و دوپاتی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه."
"هه‌ردولا كۆك بون كه پێویسته پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جددی و كرده‌یی بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوانیان و هه‌مو تواناكانیان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه و پشتیوانیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان."
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه سیاسی و ئیدارییه‌كانی نێوان هه‌ردولا كرا، له نێویشیاندا بابه‌تی لامه‌ركه‌زییه‌ت له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ردولا پابه‌ندیی خۆیان دوپات كرده‌وه به ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوانیان و به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت له هه‌رێم و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی ھاوبه‌ش و نه‌هێشتنی ڕۆتین له ڕاییكردنی كاری هاوڵاتییان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان. له‌م ڕوه‌وه هه‌نگاوه‌كان به ئه‌رێنی هه‌ژمار كران و دوپاتی به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كان كرایه‌وه و میكانیزمی گونجاو له‌و ڕوه‌وه بڕیاری لێدرا
No comments:
Post a Comment