حکوومەتی هەرێم: بەمزوانە هەڵوێستی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەتی هەرێم: بەمزوانە هەڵوێستی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین

حکوومەتی هەرێم: بەمزوانە هەڵوێستی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین



پرس میدیا
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوکردەوە.

حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە،بەم نزیکانە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و هەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە
حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی كردن لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، کە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەربڕی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگی لە سەر درا. لە هەمانکاتدا نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر تێپەڕاندنی ئەم یاسایە دەردەبڕێت. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام و هەمیشە، ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە . لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیش ، چەندین جار نیازپاکی خۆی نیشان داوە و سەردانی بەغدای کردووە و چەندین لەیەکگەیشتن و ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی پێشوو و ئێستا هاتە ئاراوە و حکومەتی هەرێم ، هەمیشە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە لە بەرامبەر دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .

بۆیە ئێمە لە کاتێکدا داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکەین ، لە هەمانکاتدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ستەم لە خەڵکی کوردستان نەکرێت. بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و هەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/11/12

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©