پرس میدیا
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری کە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بۆ تورکیا رۆشتووە ٣٠ کەس بوونە قوربانی.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر چوار پاسێکی گەشتیاری کە هەڵگری گەشتیاری عێراقی بووە، بەهۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵەوە لە شاری ئورفای باکووری کوردستان وەرگەڕاوە.
ڕووداوەکە لە ناوچەی تەرزی کاتێک بەرەو ئورفا چووە ڕوویداوە، بەهۆیەوە ٢٩ کەس برینداربوون و یەکێک لە سەرنشینەکانیش گیانیلەدەستداوە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا سەرنشینانی پاسەکە لە شاری سلێمانی-یەوە بەمەبەستی گەشتکردن لە رێگادابوون بەرەو شاری سامسون لەسەر دەریای رەش.
No comments:
Post a Comment