پرس میدیا
بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار دینار لە سنوری ناحیەی سیدەکان شەش پرۆژە جێبەجێدەکریت
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانرایگەیاند، "شەش پڕۆژە لە سنوری سیدەکان جێبەجێدەکرێن، سێ لەو پرۆژانەش قیرتاوکردنی رێگاوبانن، کە ئەوانیش رێگای سۆران – سیدەکان، رێگای چۆمان - گوندی کەژەک و رێگایەکی دیکەیە لە سیدەکان".
ئیحسان چەلەبی بەسیشی لەوە کرد، "دوو پرۆژەی ئاویش لە سیدەکان جێبەجێکراون، وەک گۆڕینی تۆڕی ئاو و دانانی تۆڕی ئاو بۆ چەند گەڕەکێک بە گوژمەی ٣٢ ملیۆن دینار لەسەر بودجە و داھاتی پارێزگای ھەولێر."
هەروەها وتیشی، کەحکومەتیهەرێم لەپلانیداهەیە کەچەندین پرۆژەی تر بۆخزمەت کردنی ناوچەکە بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە
No comments:
Post a Comment