وردەکاری بڕیارەکەی دادگای کەرخ دژی ئاسیا، کۆڕەک و زەین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاری بڕیارەکەی دادگای کەرخ دژی ئاسیا، کۆڕەک و زەین

وردەکاری بڕیارەکەی دادگای کەرخ دژی ئاسیا، کۆڕەک و زەین

پرس میدیا - راپۆرت
لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتار دادگای کەرخی بەغدا بڕیاریدا حکوومەت گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە عێراق نوێنەکاتەوە ، چونکە پابەندی یاساکان نەبوون و باجێکی زۆریان لەسەر کەڵەکەبووە. 

محەمەد شیاع سودانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد و عەرەب سکاڵایان دژی هەرسێ کۆمپانیای پەیوەندیکردن تۆمارکردووە، رایگەیاند دادگا بڕیارەکەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرکردووە. 

سودانی، لە هەژماری خۆی لە توویتەر رایگەیاند: " دادگای عێراق قسەی خۆی بۆ بەرژەوەندیی گەل کرد، بەوەش جەختی لەسەر سەربەخۆیی و پیشەیی خۆی کردەوە، کاتێک دادوەرەکە بڕیاریدا سکاڵاکە قبووڵ بکات و بڕیاری نوێکردنەوەکە رەتبکاتەوە". 

بەپێی بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ لە بەغدا ئەنجوومەنی وەزیران مافی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی مۆبایلی نییە، ئەو گرێبەستانەش لە ساڵی 2007 واژۆکراون، لە ساڵی 2022 کۆتاییان دێت، نوێکردنەوەیان بەندە بە دانوستاندن و پابەندبوون بە مەرجەکان". 

بەپێی بڕیارەکەی دادگا دەبێت کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە گەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکوومەتی عێراق بگەنە رێککەوتن و پاشان حکوومەت دەتوانێت گرێبەستی کارکردنیان بۆ نوێ بکاتەوە. 

لە عێراق سێ کۆمپانیای پەیوەندیکردن کاردەکەن کە دوانیان لە هەرێمی کوردستانن، بەوە تۆمەتبارکراون کە خزمەتگوازرییەکانیان باش نییە و باج یان بە حکوومەت نەداوە لەگەڵ ئەوەشدا کرێی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێتیان لەسەر بەشداربووەکانیان زیادکردووە. 

پێشتر پەرلەمانتارانی هەرێم ئاشکرایان کردبوو، حکوومەتی عێراق ساڵانی ڕابردوو بڕی باجی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە پشکی بودجەی هەرێمیان بڕیوە، بەو پێیەی ئەو کۆمپانیایانە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و پێویستە باجەکەیان بۆ حکوومەتی هەرێم بگەڕێننەوە. 

هەر لە بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ دا هاتووە ئەو خزمەتگوزارییەی ئەو کۆمپانیایانە پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکەن "خراپە"، ئەوەش رێگرە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان بۆ پێنج ساڵی دیکە. 

تا ئێستا دیار نییە ئەو بڕە پارانەی پێویستە کۆمپانیاکانی پەیوەندی بیدەنە حکوومەتی عێراق چەندە، لەوبارەوە پێشتر محمەد شیاع سودانی لە توویتێکدا نووسیبووی: "ئەو قەرزانەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی تەلەفۆن و مۆبایلن، نە دادگا و نە دیوانی چاودێریی و نە من، کە سکاڵاکەم تۆمارکردووە، نایزانین". 

هاوکات مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەمموزی ئەمساڵرایگەیاند: "کۆمپانیاکانی مۆبایل ناچارکراون لە بەرانبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی 4G هەموو قەرزەکانی سەریان بدەنەوە بە حکومەت هەروەها بەڵێنی ئەوەشی دا سەرەتای ساڵی داهاتوو خزمەتگوزاری ٤ جی لە عێراق بەردەست بێت. 

بەپێی زانیارییەکان لەنوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار داهات بۆ عێراق دەبیندەکات. 

هاوکات باسم ئەسەدی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندیی و زانیارییەکان لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند بە دڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری بەرچاو لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن دێنە ئاراوە. 

باسم ئەسەدی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە رێگەی هێڵی فایبەر ئۆپتێک دەگەیەنرێتە تەواوی پارێزگاکانی عێراق. 

سەرەڕای ئەو کەموکورییە زۆرانەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن هەیانە، ماوەی زیاتر لە چوارساڵە نرخی قسەکردنیش لەسەر هاوڵاتیان گرانکراوە بۆیە پێشبینی دەکرێت لە گرێبەستی نوێی کۆمپانیاکاندا نرخی یەکەی قسەکردن پێیان هەرزان بکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©