پرس میدیا
لەشاری سلێمانی، گەنجێك بەهۆکارێکی نەزانراو لەناو كافتریایەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی ئەمشەو گەنجێکی تەمەن ٢٠ بۆ ٢٣ ساڵ لە کافتریایەکی گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێن ڕووداوەکە و دەست بەلێکۆڵینەوە کراوە بەڵام دیار نییە هۆکاری خۆکووشتنەکەی چی بووە.
هاوکات تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و پۆلیس بۆ لێکۆلێنەوە قسەی لەگەڵ کەسوکاری گەنجەکە کردووە.
No comments:
Post a Comment