ئێران.. لە ڕێوڕەسمێکدا تەرمی موحسین فەخری زادە بە خاکسپێردرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران.. لە ڕێوڕەسمێکدا تەرمی موحسین فەخری زادە بە خاکسپێردرا

ئێران.. لە ڕێوڕەسمێکدا تەرمی موحسین فەخری زادە بە خاکسپێردرا


پرس میدیا
ئەمڕۆ دووشەممە لە رێورەسمێکدا تەرمی زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە لە تارانی پایتەختی ئێران بەخاک سپێردرا.

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران لەوانە وەزیری بەرگریی، ئەمیر خاتمی و وەزیری رێگا و پلاندانان، عەمرانی محەمەد ئیسلامی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی، عەلی ئەکبەر ساڵحی و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، حوسێن سەلامی و فەرماندەی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار لەگەڵ خێزانەکەی بەشدارییان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی موحسن فەخریزادە کرد.

دوای ئەوەی نوێژی مردووی لەسەر کرا، تەرمی موحسین فەخریزادە لە گۆڕەپانی مەزارگەی ئیمامزادە ساڵح لە تاران بەخاک سپێردرا.

لە میانی رێورەسمەکەدا وەزیری بەرگریی ئێران، ئەمیر خاتمی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادی بێ وەڵام نابێت و بۆ ئەو مەبەستەیش فەرمان لەلایەن رابەری باڵای ئێران، عەلی خەمانەیی دەرکراوە.

زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە رۆژی ھەینی رابردوو تیرۆر کرا و سوپای پاسدارانی ئێران ئیسرائیل بە ئەنجامدەری کردەی تیرۆرکردنەکە تۆمەتبار دەکات و رایگەیاندووە کە بەتوندی تۆڵەی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە دەکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف رایگەیاندووە، ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل رۆڵی ھەبووە لە تیرۆرکردنی زانای ئەتۆمیی، موحسین فەخریزادە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©