"زیاتر لە٦٠ ڕۆژە ڕێگەیان نەداوە باوکم ببینم" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"زیاتر لە٦٠ ڕۆژە ڕێگەیان نەداوە باوکم ببینم"

"زیاتر لە٦٠ ڕۆژە ڕێگەیان نەداوە باوکم ببینم"


پرس میدیا

ئەو مامۆستایەی لەدوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دادگا بڕیاریدا ئازاد بکرێت و لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوەدا بوو، بەڵام لەدوای ئەنجامدانی ڕێکارەکانی ئازادکردنیی، لەجێگەی چوونە ماڵەوەی، ئاسایش دەستگیریکرد و ماوەی 84 ڕۆژە لە زیندانە

دوای ئازادکردنی بە ماوەیەکی کەم، بەدەل بەرواری پۆستێک لە فەیسبوک دەکات و دەنوسێت: "بەمنزیکانە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە دهۆک ڕێکدەخەین". 

بەوهۆیەوە و بەتۆمەت هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆپیشاندان، لە 18ی ئابی 2020، هێزێکی ئەمنی چوونە مالیان بۆ دەستگیرکردنیی، بەڵام ئەو لە ماڵەوە نەببوو، هەربۆیە ڕۆژی دواتر خۆی چووە بنکەی پۆلیس و خۆی ڕادەستکرد و لەوکاتەوە ئەو مامۆستایە لە زیندانە.


ئاری بەدەل بەرواری وتیی، 18 ڕۆژ بەرلەئێستا باوکی لە زیندانەوە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوەکردوون و وتوویەتی: "من لە زیندانی زرکام لە دهۆک، تەندروستیم باشە و ئازاریان نەداوم، ڕێزم لێدەگرن، بەڵام لە کۆتاییدا من لێرە زیندانیم".

بەوتەی ئاری بەدەل بەرواری، دوای ئەوەی دۆسییەکەی باوکی براوەتە دادگا، لە دادگا بێتاوانی سەلمێندراوە و وتویانە، هیچ کەس لەسەر دەربڕینی بۆچوون سزانادرێت و بڕیاردراوە ئازاد بکرێت. "بڕیاری دادگامان برد بۆ پۆلیس بۆ ئەوەی ئازاد بکرێت، لەوێ کارە یاساییەکانیان تەواو کرد و باوکم چاوەڕوان بوو بێتەوە ماڵەوە، بەڵام لە زیندانی پۆلیس هێنایانە دەرەوە و ئاسایش بردیان."، . 

خۆپیشاندانەکانی دهۆک، لەمانگی ئایاری ئەمساڵ دژی دواکەوتنی موچە و خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان و بێکاری سەریهەڵدا. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©