پرس میدیا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای قەرزکردن دەدرێت کەلەلایەن حکوومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش مەرجیان هەیە بۆ دەنگدان بە یاساکە.
شێروان میرزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بە مەرجی ئەوە دەنگ بە پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) دەدەین کە پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا، دەستەبەر بکرێت".
شێروان میرزا وتی ژمارەیەک لایەنی سیاسیی بەرھەڵستی لە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە بیانووی ئەوەی گوایە ھەرێمی کوردستان پابەند نییە بە رادەستکردنی نەوت و داھاتی دەروازە سنوورییەکان بە حکوومەتی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان وتی "ژمارەیەک لایەنی سیاسیی ھەوڵدەدەن، بڕگەیەک لە پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی زیاد بکەن کە ھەرێمی کوردستان پابەند دەکات ٤٨٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لەگەڵ داھاتە نانەوتییەکان رادەستی حکوومەتی عێراق بکات، ئەوەیش لە بەرامبەر پێدانی شایستە داراییەکانی ھەرێم".
No comments:
Post a Comment