پرس میدیا
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت، بەهۆی باری تەندروستییەوە ناتوانێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.
ئەمشەو ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە بێرات ئاڵبایراک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا تورکییەکان لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەدا بێرات ئاڵبایراک وتوویەتی هۆکارەکەی بەهۆی دۆخی تەندروستییەوەیە.
ئاڵبایراک زاوای ئەردۆگان سەرۆکی تورکیایە و تۆمەتبارە بە خراپی ئیدارەدانی دۆخی دارایی تورکیا و بەهۆکاری داڕمانی دارایی ئەو وڵاتە ناودەهێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دۆخی ئابووری تورکیا بەردەوام بەرەو خراپتر دەڕوات و نرخی لیرەی تورکیش زیاتر دادەبەزێت، پێشتر پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
No comments:
Post a Comment