پرس میدیا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ئەوە ئێوەن خەنجەر لە پشتی میللەتەکەتان دەدەن، نەک ئێمە".
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەڵامی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە، کە وتبووی لایەنە عێراقییەکان جارێکی دیکە خەنجەریان لە پشتی گەلی کورددا و رایگەیاند، "ئەوە ئێمە نەبووین، بەڵکو ئەوە خۆتانبوون بە حکومڕانییەکەتان خەنجەرتان لە پشتی میللەتەکەی خۆتاندا".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری بڕینی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پەسەندکرد.
No comments:
Post a comment