پرس میدیا
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،"کەشەوی رابردوو لەلایەن ژنێکەوە ئاگادار کراینەوە کەمنداڵێک فڕێدراوە "
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: " شەوی ڕابردوو لەلایەن ژنێکەوە لە دۆزینەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئاگادار کراینەوە کە لە نزیک لە نەخۆشخانەی ئیماراتی فڕیدرابوو."
وتیشی، منداڵەکە کچە و تەمەنی تەنها دوو رۆژە و تەندروستیشی باشە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتانە لە هەولێر.
باسی لەوەشکرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵەکە، ئەگەر نەیاندۆزیەوە کەس خۆی نەکردە خاوەنی منداڵەکە، ئەوا لەڕێگەی دادگاوە دەدرێتە ئەو خێزانانەی منداڵیان نابێت.
No comments:
Post a comment