مانگی ڕابردوو عێراق بایی زیاتر لە چوار ملیار و ٤٣٠ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مانگی ڕابردوو عێراق بایی زیاتر لە چوار ملیار و ٤٣٠ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

مانگی ڕابردوو عێراق بایی زیاتر لە چوار ملیار و ٤٣٠ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە



پرس میدیا
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەکردنی نەوت و داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند  زیاتر لە سێ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن دۆلار داهاتیان دەستکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، مانگی رابردوو ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ هەزار و ٨٩٩ بەرمیل نەوتی خاو  هەناردەکراوە کە داهاتەکەی گەیشتووەتە ٣ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن و ٦٣٠ هەزار دۆلار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کێلگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ٨٦ملیۆن بەرمیل، لە کێڵگەکانی کەرکووک و لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دوو ملیۆن و ٨٧٦ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە. 

وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەکردووە بەتێکڕا رۆژانە عێراق دوو ملیۆن و ٨٧٦ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی بە  ٣٨ دۆلار و ٤٨ سەنت خەمڵێنراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©