مارادۆنا ئەستێرەيەک بوو بە ئاسمانى تۆپى پێدا تێپەڕی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مارادۆنا ئەستێرەيەک بوو بە ئاسمانى تۆپى پێدا تێپەڕی

مارادۆنا ئەستێرەيەک بوو بە ئاسمانى تۆپى پێدا تێپەڕی

پرس میدیا - ڕاپۆرت
دوای ئەوەی لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، لەدوای خۆی ژیانێکی وەرزشیی لەیادنەکراوی جێھێشت. 

لەو سەردەمەدا کە یاریزان بووە، بە درێسی ھەریەک لە بۆکا جونیەرز، بارسێلۆنا، ناپۆلی-یەوە نۆ جامی بردووەتەوە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین-یش جامی جیھانیی ساڵی ١٩٨٦ی بەرزکردووەتەوە، بەوشێوەیەش بە پیتی زێڕین ناوی لە مێژووی تۆپی پێی جیھاندا نووسیوەتەوە. 

مارادۆنا کە زۆرینەی کاربەدەستانی تۆپی پێ لەگەڵ پێلێ-ی بەرازیلیدا بە "باشترین یاریزانی مێژوو" ناوی دەبەن و ھەندێکیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەنانەت لە پێلێ-ش بەتواناتر بووە، لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٠دا لە شاری بۆینس ئایرسی ئەرژەنتین لە دایکبووە. 

باوکی ئەو ئەفسانەیەی تۆپی پێ کرێکاری کارگە و دایکی ژنی ماڵەوەیە.‌ مارادۆنا لەوکاتەی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا تواناکانی دەردەکەون و دەست بە یارییکردن لە یانەی گەڕەکەکەیان، ئێسترێللا رۆخا، دەکات. 

مارادۆنا کە ھێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە ١٦ ساڵ، پەیوەندیی بە ریزەکانی پێکھاتەی ئارجەنتینۆس جونیەرز کرد و گرێبەستی لەگەڵدا واژووکردن، و دوای ئەوەش کە لە ساڵی ١٩٨١دا لەگەڵ یانەی بۆکا جونیەرز، توانی ببێتە پاڵەوان، بۆ ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی کە یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی ئەورووپا، گوازرایەوە. 

- مارادۆنا لە ئەورووپا 

لەنێوان ساڵانی ١٩٨٢-١٩٨٤دا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی لە ٥٨ یاری لەگەڵ بارسێلۆنادا کرد و ٣٨ گۆڵی تۆمارکرد، ھەروەھا سێ جار خۆشی بەرزکردنەوەی جامی لەگەڵ یانەکەی چەشت. 

ئەو ئەستێرە ئەرژەنتینییە لە ساڵی ١٩٨٣دا جامی شا، جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی لالیگای بەرزکردبوویەوە. 

لە ساڵی ١٩٨٤دا، پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە کرد و لە سەرجەم کێبڕکێکانی یانەکەدا بەشداریی لە ٢٥٩ یاریدا کرد و ١١٥ گۆڵی تۆمارکرد. 

ناپۆلی بەھۆی مارادۆناوە، گەیشتە ئاستێک کە بتوانێت بەرەوڕووی یانە بەھێزەکانی خولی ئیتاڵیا ببێتەوە و لەو ماوەیەدا یانەکە دوو جار بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا، و جامێکی خولی ئەورووپا، جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیای بردەوە. 

لەدوای ناپۆلی، مارادۆنا درێسی ھەریەک لە یانەکانی سێڤییا، نیوڵز ئۆڵد بۆیز و دوایین جاریش درێسی یانەی یەکەمی کە، بۆکا جونیەرز-ە، پۆشییەوە و لە ساڵی ١٩٩٧دا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی وەک یاریزان ھێنا. 

مارادۆنا لە ٥٥٨ یاری ئەو یانانەی کە درێسەکانی پۆشیون بەشداریی کردووە و ٣١٢ گۆڵی تۆمارکردووە. 

- مۆندیالی ساڵی ١٩٨٦ بەدەست مارادۆناوەدایە

مارادۆنا، بەو توانا بەرزەی کە لە بەدەستھێنانی جامی جیھانیی ساڵی ١٩٨٦ بۆ ئەرژەنتین، ناوی گەیاندە ھەموو جیھان.

بەو گۆڵە پڕ مشتومڕەی کە لە یاری چارەگی کۆتایی بەدەست لە ئینگلتەرای تۆمارکرد، لە ھەمان یاریدا تۆپێکی لە ناوەڕاست یاریگاوە برد و دوای یاریکردن بە پێنج یاریزان تۆڕی ئینگلیزەکانی ھەژاند. ئەم گۆڵە، لە راپڕسییەکی ساڵی ٢٠٠٢ی فیفادا بە "گۆڵی سەدە" ھەڵبژێردرا.

ئەرژەنتین بە مارادۆناوە، لە یاری کۆتایی مۆندیالی ١٩٨٦ بە ئەنجامی ٣-٢ گۆڵ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیای رۆژئاوای بردەوە و بووە پاڵەوانی جیھان.

مارادۆنا، لە ٩١ یاری بە درێسی ھەلبژاردەی وڵاتەکەی ٣٤ گۆڵی تۆمارکردووە.


- ژیانی سحراویی مارادۆنا بێبەش نەبوو لە ئابڕوچوون

مارادۆنا، کە رۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە سەرکەوتنی ئەرژەنتین بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی ساڵی ١٩٩٠، کێشەی لەگەڵ ماددەی ھۆشبەر لە ساڵی ١٩٩١ بۆ رای گشتی دەرکەوت. لە ھەمان ساڵدا بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر بە ١٥ مانگ زیندانی سزادرا. بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی وزە بەخشی قەدەغەکراو لە مۆندیالی ساڵی ١٩٩٤ دەرکرا.



- سەردەمی راھێنەرایەتیی وەکو یاریزانی نەبوو

ژیانی راھێنەرایەتی ئەفسانەی تۆپی پێ دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، بە پێچەوانەی یاریزانێتی زۆر بە سەرکەوتوویی تێنەپەڕی.

ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە کە بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو دەستنیشاندەکرێت، ناوی چووە رێزی ئەو کەسانەی کە لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکانیان لە یاریکردن لە راھێنەرایەتی تووشی شکست بوونە.

مارادۆنا، یەکەم ھەنگاوی لە راھێنەرایەتیش لە وڵاتەکەیەوە دەستپێکرد. ئەو لەگەڵ ھاوڕێی لە یانەی ئارخەنتینۆس جۆنیۆرس کاربۆس فرێن، لە ساڵی ١٩٩٤ راھێنەرایەتی یانەی تێکستێل ماندیۆ و لە ساڵی ١٩٩٥ راھێنەرایەتی یانەی رایزنگ-یان دەکرد. لە ساڵی ٢٠٠٨دا ھێنرایە جێگەی ئالفیۆ باسێلێ و ئەرکی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی پێسپێردرا.

مارادۆنا، کە لەسەر کاریگەری رای گشتی لە مۆندیالی ساڵی ٢٠١٠ کرایە راھێنەری ئەرژەنتین، لە دوای دۆڕاندنی ئەو وڵاتە لە یاری چارەگی کۆتایی بە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٤-٠ کۆتایی بە ئەرکەکەی ھێندرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©