پرس میدیا
سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دانیشتنەكەی سبەی سێشەممە بۆ كاتێكی دیکە دواخراوە کە بڕیاربوو لەبارەی پەسەندكردنی یاسای قەرزی عێراق ساز بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سهرۆكایهتی پهرلهمانى كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە به دواخستنی دانیشتنی ژماره ١٠ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی دووهم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان بۆ كاتێكی تر.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەياسای کورتهێنانی دارایی (یاسای قەرزکردن)ی بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەندکرد ئەوەش نارەزایەتی فراوانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی لێکەوتەوە.
No comments:
Post a Comment