وەزارەتی دارایی عێراق: زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لەمساڵدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی دارایی عێراق: زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لەمساڵدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە

وەزارەتی دارایی عێراق: زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لەمساڵدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە

پرس میدیا
وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، خشتەی خەرجییە حکومییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی بڵاوکردەوە، ھەموو سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتەکانیش خەرجییەکانیان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەڵێت زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە.

بەپێی روونکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی، کۆی خەرجییە حکومییەکان لە سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئەیلولی رابردوو بە بوودجەی پارێزگاکان و ھەرێم و وەزارەتەکانیشەوە ٥١ترلیۆن و ٧٣٤ ملیار دینارە. 

بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، کۆی ئەو بوودجەی رەوانەی ھەرێمی کوردستان، زیاترە لە ترلیۆنێک دینار ھاوکات کۆی بوودجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٣١٣،٦ ملیار دینار بووە.

ھەروەھا خەرجی سەرۆکایەتی کۆمار ٣٠،٢ ملیار دینار بووەو خەرجی ئەنجومەنی وەزیرانیش ٣،٢٤ ترلیۆن دینارە. 

سەبارەت بە خەرجی وەزارەتەکان، خەرجی وەزارەتی دارایی زۆرترین بووە، بەوپێیەی ١٤،٣ ترلیۆن دینارە، دواتریش وەزارەتی ناوخۆ ٨،٥ ترلیۆن خەرجی ھەبووە، وەزارەتی بەرگریش پێنج ترلیۆن دینار خەرجی ھەبووە. 

ھەر بەپێی راپۆرتەکە، سەدا ٩٢ی داھاتی عێراق، پارەی نەوت بووەو سەدا ھەشتەکەی دیکەش داھاتە نانەوتییەکان بووە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©