پرس میدیا
ئەنجومەنی باڵای خەڵک لە کۆریای باکور یاسایەکی نوێی بەناوی "یاسای قەدەغەکردنی توتن"دەرکرد و تیایدا بڕیاریداوە، کە جگەرەکێشان لە شوێنەگشتییەکاندا قەدەغەبکات.
ھاوکات لە بەشێکی یاساکەدا ئەوەش ھاتووە، هەرکەسێک یاساکە پێشێلبکات، ئەوا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێدەکرێت ئەم بڕیارە سەرۆک ناگرێتەوە.
لەئێستادا، لەسەرانسەری کۆریای باکور 'هەڵمەتی نەتەوەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جگەرەکێشان دەستیپێکردووە'، ھەر وەک لە پێشتریشدا، حکومەتی ئەو وڵاتە بەردەوام ھاوڵاتیانی ئاگادارکردووەتەوە، کە واز لە جگەرەکێشان بھێنن و لەوباریەوە، چەندین ھەڵمەتی نیشتیمانی وەک، ھەڵواسینی تابلۆی 'نا بۆ جگەرەکێشان' و کردنەوەی ماڵپەڕی فەرمی دژی جگەرەکێشان ئەنجامداوە و ھەڵیداوە ھاوڵاتییەکانی واز لە جگەرەکێشان بھێنن.
No comments:
Post a comment