پرس میدیا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌رجه‌م بانكه‌كانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووەوە ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه فەرمانبەران بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند ، سه‌رجه‌م به‌ش و بانكه‌كانیان ئاگادارکردووەتەوە، بۆئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسەند کرد.
هاوکات تا ئێستا دیار نییە کەی حکوومەتی هەرێم دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.
No comments:
Post a comment