بایدن؛ ئەو پیاوەی تا نەبووە سەرۆکی ئەمریکا کۆڵی نەدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بایدن؛ ئەو پیاوەی تا نەبووە سەرۆکی ئەمریکا کۆڵی نەدا

بایدن؛ ئەو پیاوەی تا نەبووە سەرۆکی ئەمریکا کۆڵی نەدا


پرس میدیا - ڕاپۆرت
دواجار ھەوڵەکانی پیاوە تەمەن ٧٧ ساڵەکە بۆ گەیشتن بە پێگەی بەهێزترین سەرۆکی وڵاتی جیهان بە سەرکەوتن کۆتایی هات. 

جۆ بایدن ٤٦هەمین سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمریکا، تەمەنی ٧٧ ساڵەو لە ساڵی ١٩٨٨ەوە هەوڵی گەیشتن بە کۆشکی سپی دەدات، رۆژی سێشەممەی ھەفتەی رابردوو، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تیایدا ھەریەک لە جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەری یەکتر بوون. 
تا نەبووە سەرۆکی ئەمریکا کۆڵی نەدا
دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دەنگەکانی بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادیکردبوو بەڵام ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بوویەوە و بەجیاوازییەکی زۆر بەرانبەر بایدن دۆڕا. 

جۆ بایدن لە ١٩٤٢ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە دایکبووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ دەستکەوتنی کارێکی باشتر روویان لە ویلایەتی دێلاوێر کردووە و تا ئێستا لەوێ نیشتەجێیە. 

مێژوو و زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی دێلاوێر خوێندووە و بڕوانامەی پارێزەریی لە زانکۆی سیراکیوز بەدەستھێناوە. 

بایدن لە حەفتاکانی سەدەی رابردووە چوونەتە ناو سیاسەتەوە و لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا لەسەر ویلایەتی دێلاوێر وەک ئەندام لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ھەڵبژێردراوە. 

لە ماوەی ئەندامبوونی لە ئەنجوومەنی پیران بۆ ماوەی ١٦ ساڵ وەک سەرۆک و ئەندامێکی دیار لە لیژنەی دادوەریی خزمەتی کردووە و دواتر بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بووەتە ئەندام لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیران. 
بایدن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندیدکرد
جۆ بایدن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندیدکرد، بەڵام لەسەر دۆسیەی وتارێکی دەستی لەکاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە کێشایەوە. 

ئەو کات بایدن بەوە تۆمەتبارکرا کە وتاری نیل کینۆک سەرکردەی پارتی کرێکارانی ئەوکاتی بەریتانیا دزیوە هەربۆیە لە کاندید بوون کشایەوە. 
دووجار هاوسەرگیری کردووە و کوڕێکی بەشێرپەنجە مردووە
جگە لە ژیانە سیاسییەکەی، بایدن لە ژیانی تایبەتیدا تووشی ژمارەیەک ڕووداوی جیاواز بووە کە بوونەتە هۆی ئەوەی لە ناو میدیای ئەمریکادا باس بکرێن.
دوای ماوەیەکی کەم لە سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران لە ١٩٧٢دا، ھاوسەرەی یەکەمی و دووکچی لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لەدەستدا و ھەردوو کوڕەکەشی برینداربوون. 

ساڵی ١٩٧٧، بایدن جارێکی دیکە لەگەڵ ئافرەتێک بە ناوی جیل جاکۆبس ھاوسەرگیریی کردەوە کە ئێستا خاوەن یەک کچن بە ناوی ئاشلی،ساڵی ٢٠١٥ کوڕەکەی لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بەھۆی شێرپەنجی مێشکەوە گیانی لەدەستدا. 

بایدن لە ٢٠٠٩وە تا ٢٠١٨دا بۆ دوو خول جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما بوو. 

سەربای ئەوەی باراک ئۆباما، جۆ بایدنی بە باشترین جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەسف کردبوو بەڵام بەدرێژایی خزمەتکردنی لە کۆشکی سپی، جۆ بایدن بەرەڕوو ھێرشی توند بوویەوە. 

لە ٢٠ی ئابی رابردوودا، بایدن رەزامەندی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەلایەن دیموکراتەکانەوە وەرگرت، ئەویش سیناتۆر کامالا ھاریس تەمەن (٥٥) ساڵی بۆ جێگری خۆی هەڵبژارد. 


هاریس؛ جێگرەکەی بایدن لە دایک و باوکێکی پەنابەر لەدایکبوو
کامالا ھاریس بووە یەکەم ئافرەت بە رەگەز ئەفریقی کە ببێت بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە ئەوەیش بۆ یەکەمجارە لە مێژوویی ئەمریکادا روودەدات. 

هاریس ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ئۆکلاند لە دایکبووە، دایکی پەنابەرێکی هیندییەو باوکی خەڵکی جامایکایە، ساڵی ٢٠١٠ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیا هەڵبژێردراوە بەوەش بووەتە یەکەم رەش پێست و یەکەم ئافرەت لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا ئەو پۆستە وەرگرێت. 


ساڵی ٢٠١٦دا لە میانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لەسەر بازنەی کالیفۆڕنیا چووە کۆنگرێس و بووە یەکەم سیناتۆری بەرەگەز ئاسیای باشوور و دووەم سیناتۆری رەش پێست. 
هاریس بەهێزترین پاڵێوراوی هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ دەبێت
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠دا، هاریس بووە پاڵێوراوی کاندید پارتی دیموکراتەکان و لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا شکستیهێنا. 

بەلام کاتێک بایدن بۆ کاندیدی پارتی دیموکراتەکان یەکلابوویەوە هاریس-ی وەک جێگری خۆی دیاریی کرد. 

جۆ بایدن-ی تەمەن ٧٨ ساڵان کە بەتەمەنترین سەرۆکی مێژووی ئەمریکایە، ئەگەر بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی کاندید نەکرێتەوە، ئەوا لە ئێستاوە ناوی هاریس بەهێزترین کاندیدە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠٢٤ی ئەمریکا. 

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ئەمریکا بایدن و هاریس لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە رێوڕەسمێکدا سوێندی یاسایی دەخۆن و دەسەڵات بەفەرمی وەردەگرن. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©