پرس میدیا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ زەمینلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای سلێمانی هەژاند و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.
لەوبارەوە دەزگای زەمین ناسی ئەمریکا (USGS) کە چاودێری زەمینلەرزەکانی جیهان دەکات، بڵاویکردووەتەوە، زەمینلەرزەکە بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر و گۆڕی ٤.٨ پلەی رێختەر لە، ٢٥ کیلۆمەتر دووری لە قەزای چەمچەماڵەوە ڕوویداوە.
هاوکات دەزگای دیارییکردنی زەمینلەرزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران زەمینلەرزەکەی تۆمارکردووە و ڕایگەیاندووە کاتژمێر دوو ٤٨ خولەکی بەیانی زەمیلەرزەکە تۆمار کراوە.
بەپێی دەزگای دیارییکردنی زەمینلەرزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند خولەکێک دوای ئەو زەمینلەرزەیە، جارێکی تر زەمینلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٨ پلەی رێختەر ناوچەکەی هەژاندووەتەوە.
No comments:
Post a Comment