پرس میدیا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئیبراهیم عوسمان سه‌رۆكی شاره‌وانی سمیلانی سه‌ر به شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێر بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم لهپرسهنامهیهكدا دەڵێت، ئه‌مڕۆ ئیبراهیم عوسمان، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سمیلان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، ناوبراو كه‌سێكی دڵسۆز و چالاك بو، له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی سمیلان.
وەزارەتەکە، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئیبراهیم عوسمان كردوه و دەڵێت، له‌خودا داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به خانه‌واده‌كه‌ی و هاوڕێكانی ببه‌خشێت.
No comments:
Post a Comment