مەسروور بارزانی دوای زیاتر لە دوو هەفتە دەرکەوتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەسروور بارزانی دوای زیاتر لە دوو هەفتە دەرکەوتەوە

مەسروور بارزانی دوای زیاتر لە دوو هەفتە دەرکەوتەوە

پرس میدیا
مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و دەربارەی هەماهەنگی هەردوولا لە ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا گفتوگۆیان کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی حکومەت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، كەسایەتی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕیوە. 

لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوولا كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا. 

ئەوەش هاتووە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە میدیاکانەوە دەرنەکەوتووە و دیار نییە لە هەرێمی کوردستانە یان هێشتا لە دەرەوەی وڵاتە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©