سەرۆکوەزیرانی عێراق: "پێویستە دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخرێن" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆکوەزیرانی عێراق: "پێویستە دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخرێن"

سەرۆکوەزیرانی عێراق: "پێویستە دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخرێن"


پرس میدیا
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق،  رایگەیاند، پێویستە دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخرێن و جەختیشی لە پێویستی لێرسینەوە لە کارمەندە گەندڵکارەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان کردەوە.

راگەیاندنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، عومەر وائیلی کۆبووەتەوە و سەبارەت بە ژمارەیەک پرسی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان گفتوگۆیان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە لە پێویستی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان کردووەتەوە و راشیکەیاندووە کە پێویستە لە دەروازە سنوورییەکاندا، تاقیگە دابنرێت بۆ پشکنینی کاڵا ھاوردەکراوەکان کە لەژێر دەسەڵاتی دەزگای ناوەندی پێوانەسازیی و کۆنترۆڵی جۆریدا بێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەشکردووە کە گرنگە ھەماھەنگیی ھاوبەش لەنێوان فەرمانگەکان لە دەروازە سنوورییەکاندا ھەبێت بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی باشی ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی داھات، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بوودجەی فیدراڵی و نەھێشتنی قاچاخچێتی و ساختەکاری و بەھەدەردانی دارایی گشتیی.

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە گرنگە لێپرسینەوە لەگەڵ کارمەندە گەندەڵکاران بکرێت و رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، عومەر وائیلی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو رێوشوێنە ئەمنیانەی کە لە دەروازە سنوورییەکاندا گیراونەتەبەر، رەنگدانەوەی باشی ھەبووە لەسەر سەپاندنی شکۆی دەوڵەت لە دەروازە سنووریییەکاندا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©