پرس میدیا
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەرەهەنجیر راگەیاند، "ئەو کەسەی کوژراوە کوردە و پێشتر چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبووە. بەڵام ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی ئاسایش ویستوویانە دەستگیری بکەن رایکردووە و دواتر تەقەی لێکراوە و کوژراوە."
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەدات، پێشتر سێ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.
کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییە کە تەمەنی 35 ساڵە، سەبارەت بە رووداوەکە و کوژرانی کوڕەکەیان دەڵێن، ئەوان کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و ئەو شێوازی دەستگیرکردنەی کوڕەکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە "بەهەڵە" ناودەبەن و پێیانوایە کە دەبوایە هاتبان بۆ ماڵەوە و بەشێوازێکی جوان مامەڵەیان لەگەڵ کردبا.
برای ئەو کەسەی کوژراوە دەڵێت "دوایینجار پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کردووە و گوتویەتی کە ئاسایشی چەمچەماڵ بەدواوەیەتی، بەڵام دواتر تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە".
No comments:
Post a comment