پرس میدیا
میدیای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، بینیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەنهێنی چووەتە سعودیە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشین و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی ڕۆژنامەی ها ئارتزی ئیسرائیل کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە وەریگرتووە سەردانەکە شەوی ڕابردوو ٢٢ی تشرینی دووەم ئەنجام دراوە.
جگە لە ناتەنیاهۆ یوسی کۆهن رێکخەری گشتی دەزگای هەواڵگری موسادیش یاوەری کردووە، بەڵام ئەجێندای سەردانەکەو ناوەڕۆکی گفتوگۆکان ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە سەردانەکە لە ناوچەی نیۆمی باکووری سعودیە ئەنجامدراوە و نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە، دوای کۆبوونەوەکەش ناتەنیاهۆ راستەوخۆ گەڕاوەتەوە ئیسرائیل.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق