پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەرێم نەك بۆ ڕۆژنامەنوسان ئارام نیە، بەڵکو بۆ پەرلەمانتارانیش نائارامە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەرێم نەك بۆ ڕۆژنامەنوسان ئارام نیە، بەڵکو بۆ پەرلەمانتارانیش نائارامە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەرێم نەك بۆ ڕۆژنامەنوسان ئارام نیە، بەڵکو بۆ پەرلەمانتارانیش نائارامە

پرس میدیا
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكانی حكوومەتی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت، هەرێم نەك بۆ ڕۆژنامەنوسان ئارام نیە، بەڵکو بۆ پەرلەمانتارانیش نائارامە.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەکێتی لە نووسینێکدا وەڵامی وتەیەکی دیندار زێباری داوەتەوە کە ڕایگەیاندبوو ڕۆژنامەنوسانی پارێزگاكانی ناوڕاست و باشوری عێراق دێنە هەرێم بەهۆی ئازادی هەرێمەوە.

 ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی "منیش لیستێک ڕۆژنامەنوست بۆ ڕیز دەکەم هەولێریان لە ترسی گرتن و راوەدوونان بەرەو سلێمانی جێهێشتووە.

دەقی نووسینەکەی دیندار زێباری

بەڕێز دیندار زێباری

هەرێم نەك بۆ ڕۆژنامەنوسان ئارام نیە، بەڵکو بۆ پەرلەمانتارانیش نائارامە ..!!
بەڕێز زێباری
تۆ كە دەڵێیت ڕۆژنامەنوسانی پارێزگاكانی ناوڕاست و باشوری عێراق دێنە هەرێم بەهۆی ئازادی هەرێمەوە، منیش لیستێک ڕۆژنامەنوست بۆ ڕیز دەکەم هەولێریان لە ترسی گرتن و راوەدوونان بەرەو سلێمانی جێهێشتووە..
لیستێکی ترت بۆ دەنوسم، کە دەیان رۆژنامەنووس و چالاك هەرێمی كوردستانیان رووەو هەندەران لەترسی دەستگیركردن و ئەشكەنجەدان جێهێشتووە

بەڕێز زێباری
ئامادەم لیستێکی تری ڕۆژنامەنوس و چالاكانت بۆ ئامادەبکەم لە کوردستان باوک و دایکیان مردوە لە ترسی گرتن و زیندانیكردن نەیان توانیووە بێنەوە بۆ پرسەكەیان.
بەڕێز زێباری ئەکرێت ئەم قسانە بۆ ڕاپۆرت نوسانی دۆستانت بە نهێنی بۆ ئیمەیلەكانیان لە ئەوروپا بنێریت، بەڵام ئازیزم بۆ خەڵکی کوردستان ئەم قسانە نەک جێگایی باوەڕ نیە بەڵکو مایەیی گاڵتەجاریە.
ئەم سپیكردنەوەیەی دەموچاوی ستەمكاری لە هەرێمی كوردستان نەریتی حوكمڕانی كلیپتۆكراسیەكانە .

ئازیزم زێباری.. ئەم لێدوانە نامەنتیقی و دووبارانەی تۆ كە شەرعیەتدانە بە گرتن و راوەداوونانی رۆژنامەنووسان و چالاكان، حوكمڕانی هەرێم لە دیموكراسیەوە بەرەو ستەمكاری دەبات 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©