پرس میدیا
سەرۆکی ھاوپەیمانی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی رایگەیاند، ژمارەیەک دۆسیەی مەترسیدار ھەن کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئاورییان لێ بداتەوە و چارەسەریان بکات لەوانە ریشەکێشکردنی تیرۆر و قەیرانی ئابووریی و تەندروستیی.
ئەیاد عەللاوی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ھۆشداری لە زیادی بوونی ھێرشی گرووپە تەندڕەوەکان لە عێراق داوە و نوسیوویەتی:
"ترسمان لە زیادبوونی ھێرشی گرووپە توندڕەوەکان لەنێواندا رێکخراوی داعش لە عێراق ھەیە، چونکە ئەو گرووپانە ھەوڵدەدەن نەبوونی سەقامگیری لە عێراق بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکانیان بقۆزنەوە".
سەرۆکی ھاوپەیمانی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی ئەوەیشی نوسیووە:" ژمارەیەک دۆسیەی مەترسیدار ھەن کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئاورییان لێ بداتەوە و چارەسەریان بکات لەوانە ریشەکێشکردنی تیرۆر و قەیرانی ئابووریی و تەندروستیی".
No comments:
Post a Comment