ئەو هۆکارانەی وات لیدەکات قەڵەو بیت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەو هۆکارانەی وات لیدەکات قەڵەو بیت

ئەو هۆکارانەی وات لیدەکات قەڵەو بیت


پرس میدیا

کەسانێکی زۆر هەن وێرای ئەوەی کە خواردنیان کەمکردنەوە و لەگەڵیدا وەرزش دەکەن بەڵام نەیانتوانیوە چارەسەری قەڵەویی و زۆری کێشیان بکەن، تەنانەت لە هەندێك حاڵەتدا کێشیان زیادی کردووە.

ئەمەش دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی هەندێك هەڵە لە سیستمی ژیانی رۆژانەدا کە بەشێوەیەکی بەرچاو وادەکات کێش زیاد بکات نەك کەمببێتەوە، بەو جۆرەی کە لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە، بەم جۆرە:

١. درەنگ خەوتن کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی برسییەتی دەبێت و وادەکات ئارەزووی خواردن زیاتر ببێت و سوتاندنی چەورییەکان کەمببێتەوە و ئاستی شەکر لە خوێندا بەرزببێت.

٢. سەیرکردنی ئینتەرنێت یاخود کۆمپیوتەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەر لە خەوتن وادەکات کرداری خاوبوونەوەی سروشتی جەستە کەمببێتەوە ئەمەش وادەکات درەنگ بخەون و کەسەکە تووشی کەمخەوی و خەوزڕان دەبێت لەم حاڵەتەشدا قورسە کێشی زیادە کەمبکرێتەوە.

٣. خەوتن بە برسییەتی دەبێتە هۆی تووشبوون بە کێشەیەکی جیاواز ، چونکە ئازارەکانی برسییەتی وادەکات مێشك لە حاڵەتی ئاگاییدا بمێنێتەوە ئەمەش وادەکات کەسەکە نەتوانێت شەوانە بەباشی بخەوێت، بەمەش زیان بە کرداری دابەزینی کێش دەگەیەنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©