پرس میدیا
وتەبێژی
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ، تیمەکانیان لە هەڵمەتێکدا لەناو شاری هەولێر
باندێکی سێ کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکردووە کە لە ماوەکانی رابروودا ماتۆڕسکیلیا
دزیوە و دواتر ماتۆڕسکیلەکانیان فرۆشتووە و بە پارەکەی مادەی هۆشبەریان کڕیوە
هۆگر عەزیزوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ، "ئەو کەسانە بەکارهێنەر
و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر بوون و ئەو ماتۆڕسکیلانەیان دزیوە و دواتر فرۆشتویانە و بە
پارەکەی مادەی هۆشبەریان کڕیوە."
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو سێ
کەسەدا چەند مەتۆڕسکیلێک و بڕێک مادەی هۆشبەریان پێگیراوە.
هاوکات، ئێستا
باندەکە بە پێی مادەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە
و رەوانەی دادگا کراون.
No comments:
Post a Comment