کارەکانی ناسینەوەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، تەواوکرا.
زەيد عەلی عەباس بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادپزیشکی بەغدا،، رایگەیاند، وێڕای بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەکانی ناسینەوەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، بە رێگەی پشكنینی (DNA) تەواو کرا.
زەید عەلی عەباس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە رووفاتەکان لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پرۆسەی رادەستکردنەوەی رووفاتی قوربانییەکان بە کەسوکاریان رۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.
No comments:
Post a Comment