پرس میدیا
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر، ڕاگەیاند، "لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٢٠ پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان و لەوانە سێ پڕۆژە تەواوبوون و ئەوانەی دیکەش بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت"، دەشڵێت، "پڕۆژەکان تێکەڵن، لەوانە وێستگەی موبایل و وێستگەی جێگیر و ڕاکێشانی ھێڵی کارەبا و ھێڵی ٣٣ کەیڤی و ١٣٢ کەیڤی."
لەبارەى برى گشتى بودجەى تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان ئەوەشى خستەڕوو، "گوژمەی گشتیی ئەو پڕۆژانەی ئێستا جێبەجێ دەکرێن بڕی ١٢٧ ملیار دینارە."
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە سەرجەم ناوچەکان هەمیشە ناڕەزایەتى دەردەبڕن لە شیوازى پیدانى کاتژمێرەکانى کارەبا لەلایەن حکومەتەوە، بە تایبەت لە وەرزى هاوین و زستاندا.
No comments:
Post a comment