پرس میدیا
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی، پیاوێک بە هۆی کێشەیەکی خێزانەییەوە ژنەکەی و خەسووی بە چەقۆ بریندار دەکات.
نەقیب، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە پرس میدیای ڕاگەیاند:" ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی ڕوویداوە.
نەقیب سەرکەوت وتی ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان پیاوەکە و هاوسەرەکەی بووە، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ پیاوەکە هێرشی کردووەتە سەر هەردووکیان و هەڵهاتووە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، باری تەندروستیی هەردوو بریندارەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن تۆمەتبارەکەش لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
نەقیب سەرکەوت وتیشی تۆمەتبارەکە بە پۆلیسی وتووە خەسووی بەهۆکاری کێشەکەیانی زانیوە بۆیە پەلاماری داوە.
No comments:
Post a comment