هەولێر.. لە ماوەی هەفتەیەکدا ٣٤١ هاوڵاتی لەسەر نەبەستنی ماسک سزا دراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەولێر.. لە ماوەی هەفتەیەکدا ٣٤١ هاوڵاتی لەسەر نەبەستنی ماسک سزا دراون

هەولێر.. لە ماوەی هەفتەیەکدا ٣٤١ هاوڵاتی لەسەر نەبەستنی ماسک سزا دراون

پرس میدیا
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بە ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێری راگەیاندووە، لە ماوەی ھەفتەیەکدا لە سەنتەری شار ٣٤١ ھاووڵاتی بەھۆی پابەندنەبوونیان بە بەستنی ماسک سزدراون، ھەروەھا ١٦٦ شوێنیش سزادراون کە پابەندنەبوون بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئەو شوێنانەی سزا دەدرێن بەشێکیان بە ملیۆنێک دینار غەرامە دەکرێن، دوای داخستنیان بۆماوەی ١٠ رۆژ و بەشێکیشیان بە ١٥٠ ھەزار دینار غەرامە دەکرێن.

نەبەز عەبدولحەمید باسی لەوەشکردووە کە لە لەسەدا ١٠ی بڕی سزاکە بۆ ئەو کەسە و مەفرەزەیەیە کە سەرپێچیکارەکە سزا دەدات، ھەروەھا سەدا ١٠یشی بۆ کڕینی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکییە.

هەروەها دەڵێت بڕیاری سزادان لەسەر نەبەستنی ماسک کاریگەری زۆری ھەبووە ئێستا بەدەگمەن خەڵک دەبینی لەناو ھەولێر کە ماسک نەبەستێت.

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر ئەوەیشی رەتکردووەتەوە کە ھیچ کەسێک لەسەر نەبەستنی ماسک لە بنکەی پۆلیس مابێتەوە و لەمبارەیەوە گوتوویەتی "بەھۆی نەبەستنی ماسک، کەس زیندانی نەکراوە کەسیش زیندانیی ناکرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©