پرس میدیا
دوای ئەوەی کەشەوی ڕابردوو تۆمەت بارێک ڕوو بەروی هێزەکانی پۆلیس بوویەوە تەقەی لەهێزەکانی پۆلیس کرد پۆلیسیک شەهید بوو چەند پۆلیسێکی تریش بریندار بوون
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى ڕووداوی کوشتن و بریندارکردنی چەند پۆلیسێک لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تەواوی هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار."
هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت ڕایگەیاند، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانەی کە دەرهەق بە هێزەکانی پۆلیسی شارەکەمان کراوە، لەکاتێکدا ئەوان لەئەرکی خۆیان دابوونە بۆ چەسپاندنی یاسا، بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار و ڕادەستکردنی بەدادگا، تەواوی هێزە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردووە، لە زووترین کاتدا تاوانبار دەستگیر بکرێت."
No comments:
Post a comment