پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی ٥٠٠کەسی ڕاگەیاند بەشێوەی کرێی ڕۆژانە
وەزارەتی تەندروستی کوردستان کە واژۆی سامان حسێن، وەزیری تەندروستی و رێککەوتی دوێنێ سێشەممە، ١٧ی ١١ی ٢٠٢٠ی بەسەرەوەیە، وەزارەتەکە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار مانگانەی بۆ دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بەشێوەی کاتی تەرخانکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە خەرجکردنی پارەکە بەشێوەیەکە، بڕی ٥٥٠ هەزار دینار بۆ پەرستاری زانکۆ و ٤٥٠ هەزار دیناریش بۆ یاریدەدەری سڕکار دەبێت.
لە چەند رۆژی رابردووشدا، خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو ٥٠٠ کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک هەیە.
No comments:
Post a comment