پرس میدیا
بەپێی کارنامەی دیارییکراو، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشھاتی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگھێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەکات، کاتژمێر ١١ی رۆژی سێشەممە ١٧/١١/٢٠٢٠ بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن.
بەپێی کارنامەی دیارییکراو، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشھاتی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی ھەرێمی کوردستان.
لە کارنامەکەی دانیشتنی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی کوردستاندا، ئاماژە بەوەکراوە کە کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن سەبارەت بەپێشھاتی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ئامادەبوونی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتھێنانی بوودجە پەسند کرد.
No comments:
Post a Comment