پرس میدیا
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق، دەشڵێت، بڕیارە بەمزووانە لیژنەی چارەسەرکردنی کێسەکانی نێوان هەردوولا سەردانی هەرێم بکات.
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەوڵی بەردەوامدایە و بەردەوامیش گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بكرێن، بە تایبەت كێشە داراییەكان و بەردەوامیش دەبین تا چارەسەر دەكرێن".
ڤیان سەبری دەڵێت: " لیژنەکە گفتوگۆ لەگەڵ ھەردوو حكومەتی ھەرێم و عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی راوێژیان لەگەڵ بكەن و بتوانن بگەنە رێككەوتن، بڕیاریشە ئەو لیژنەیە بەم زووانە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات".
ناردنی لیژنەکەی بەغدا بۆ ھەرێم لەکاتێک دایە کە کێشە کەوتووەتە نێوان حکومەتی ھەرێم وناوەند بەھۆی پابەند نەبوونی ھەرێم بەڕادەست نەکردنی نەوت
No comments:
Post a comment