پرس میدیا
وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ٣٥ کەمپی ئاوارەکان لە بەغدا، کەرکووک و ھەرێمی کوردستان داخراون کە ٥٨ هەزار خێزانی ئاوارەیان تێدا نیشتەجێ بووە.
حەیدەر مەجید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە ئەو ٥٨ ھەزار خێزانە ئاوارەیە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان و حکوومەتەکانی خۆجێی لە پارێزگاکاندا پابەندکردووە لەوەی رۆڵی راستەقینەی خۆیان بگێرن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو فەراھەم بکەن تا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بەهۆی شەڕی داعش، لە ناوچە سوننیەکانی عێراقەوە زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی عێراقی ئاوارەی ناوچە جیاوازەکان بوون بەشێکی زۆریان ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
No comments:
Post a Comment