پرس میدیا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی تۆمار کرد و بۆ هەر بەرمیلێک نرخەکەی گەیشتە ٣٦ دۆلار.
بەپێی بازاڕی بۆرسەی جیهانی، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلار ٦١ سەنتە و نەوتی تەکساسیش بە ٣٤ دۆلار و ٣٩ سەنتە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی نەوت لە نێوان ٣٩ دۆلار و ٤١ دۆلاردا جێگیربوو.
بە]ێی بڕوای شارەزایان زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و کەمبوونەوەی پابەندییەکان بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە.
No comments:
Post a Comment